تاوانێکی دیکەی زایۆنیستەکان لە خان یونس/ زیاتر لە ١٠٠ پەنابەری فەلەستینی شەهید و بریندار بوون

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە خان یونس ئیسرائیل


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە تاوانێکی دیکەدا خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی لە ناوچەی مەواسی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

ڕێکخراوی فریاگوزاری فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەم تاوانەدا ٤٠ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٦٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدان و بریندارەکان ژن و منداڵن.

لەم تاوانە بەربەرییەدا، سوپای زایۆنی بۆمبی زۆر بەهێزی بەکارهێناوە کە چاڵێکی چەند مەتر درێژی لە ناوچەی مەواسی دروستکردوە.

ڕێکخراوی فریاگوزاری غەززە جەختی لەوە کردەوە کە چەندین بنەماڵەی فەلەستینی لەم تاوانەدا بە تەواوی کۆمەڵکوژ کراون.

تەرمی زۆرێک لە شەهیدان سووتاوە و ناناسرێتەوە.