پزیشکیان گەیشتە بەغدا

(0) / / عێراق / ڕوانگە پزیشکیان بەغدا کوردستان سودانی


Sep 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا

بۆ یەکەمجار لەدوای دەست بەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان سەردانی عێراقی کردوو لە لایەن
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

دوای تەواوبوونی گفتوگۆکانی لە بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق، بڕیارە سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە


بە پێی ئەو کارنامەیەی تیمی پرۆتۆکۆلی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بڵاویان کرۆتەوە پزیشکیان ماوەی سێ رۆژ لە عێراق دەمێنێتەوەو لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆ دەبێتەوەو لە ھەولێریش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێم کۆدەبێتەوەو دواتریش سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەوێش سەردانی مەزاری مام جەلال سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق دەکات.

پزیشکیان، پێش بەڕێکەوتنی بۆ عێراق، لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران قسەی بۆ ڕۆژنامەوسان کردوو وتی:" پێموایە ئەم سەردانە  سەردانێکی زۆر باش دەبێت بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاوە لەبواری ئابووری، کولتووری و سیاسی و ئەمنی. هیوادارم ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات پەیوەندییەکی باش و دۆستانەمان هەبێت و بتوانین زۆربەی ئەو گرفتانەی کە رەنگە بوونیان هەبێت لەبەردەم خۆمان لاببەین.