سودانی  و پزیشکیان تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوکاری دووقۆڵی دەکەن

(0) / / عێراق / ڕوانگە پزیشکیان ئێران عێراق سودانی


Sep 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیەی هاوکاری دووقۆڵی دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی حکومەت لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز مەسعود یزشکیان کۆبووەوە، ئەمەش لە سەرەتای ئەو سەردانە فەرمییەیدا کە بۆ بەغدا بەڕێوەچوو، لە دیدارەکەدا ژمارەیەک دۆسیە و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کران، کە ئامانج لێی پتەوکەردنی ئاستی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.

لە میانەئ دیدارەکەدا بەڕێز سودانی بەخێرهاتنی خۆی بۆ سەرۆک پزشکیان نوێ کردەوە، لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوەی وڵات، دوای دەستبەکاربوونی، هەرووها هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی بەبیرهێنایەوە بەرانبەر عێراق و جەختی لەسەر گرنگی کاری دووقۆڵی نێوان وڵاتان کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی سەقامگیری و گەشەپێداندا بێت.

لە لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی، بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و جەختی کردەوە لەسەر خواستی کۆماری ئیسلامی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامدان بە بەرنامەکانی هاوکاری و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.

هەروەها بەڕێز پزشکیان تابلۆیەکی پێشکەش بە بەڕێز سودانی کرد، کە پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران سەید عەلی خامنەیی لەخۆگرتبوو و تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق نوێ کردەوە، بۆ ئەو هەوڵانەی کە لە پێشوازیکردنی زیارەتکارانی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و هاوەڵانی (سەلامیان لێ بێت) دراون و ئەم کارە نوێنەرایەتی بەرجەستەکردنی بەخشندەیی ئیسلامی و میواندۆستی عەرەبی دەکات.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوو سەرۆک دیاریان ئاڵوگۆڕ کرد، کە گوزارشت لە قووڵیی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
11ی ئەیلولی 2024