سودانی و پزیشکیان سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی دەکەن
(0) /
ڕوانگە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵات دەکەن لە وتووێژە فراوانکراوەکاندا و سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵاتیان کرد لە کۆبوونەوە فراوانکراوەکانی کۆشکی حکومەت، کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی لەلایەنەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و بەدواداچوون بۆ کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران کرا، کە کۆبوونەوەی داهاتووی لەبەغدا ئەنجام دەدات، هەروەها تاوتوێی هاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەش کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر هاوکاری بنیاتنەر لەبواری پاڵاوتن و پیشەسازیی وزە و هاوکاری نێوان کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە ئەو پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و مێژوویانە کرد، کە هەردوو وڵاتی دراوسێ بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئەوەشی ڕوونکردروە کە هەڵکەوتەی جوگرافی هەردوو وڵات وایکردووە پەیوەندییە لۆجستی و گواستنەوەکان بایەخێکی زۆریان هەبێت، و ئاماژەی بە هێڵی شەمەندەفەری (بەسرە - شەلامجە) کرد بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران و پەرۆشی حکومەت بۆ تەواوکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنیان.
لە لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کاریگەری ئەو پەیوەندییە جیاوازە کرد، لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و جەختی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی، بۆ کارکردن بەیەکەوە و پەرەپێدانی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆدەنگ بوون لەسەر تێڕوانینی هاوبەش، سەبارەت بە بەردەوامی دەستدرێژییەکان بۆ سەر غەزە و ئەو ناسەقامگیرییەی کە قەوارەی زایۆنی دروستی دەکات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و هەردوولا داواکانیان نوێ کردەوە بۆ کۆتاییهێنانی جینۆساید کردنی فەڵەستینیەکانیان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لەو بارەیەوە بگرێتە ئەستۆ.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆماری ئێران سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد، لە کەرتە جۆراوجۆرەکان لەوانە ئابووری و هاوکاری مەشق و ڕاهێنان و وەرزش لاوان و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری و شوێنەوار و پەروەردەیی، و هاوکاری میدیایی و پەیوەندییەکان، و لە بواری گروپە گەشتیارییە ئایینییەکاندا، و هاوکاری کردن لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق و ئێران، و کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان، و پۆستە، و پاراستنی کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، و پەرەپێدانی هێزی کاری شارەزا و هاوکاری نێوان ژوورە بازرگانییەکان.
یاداشتنامەکابی لێکتێگەیشتنی لایەنی عێراقی له لایەن بەڕێز وەزیرانی دەروە و بازرگانی و سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی عێراق واژۆکرا و سەبارەت بە لایەنی ئێرانی له لایەن هەردوو بەڕێز وەزیرانی دەروە و ئابووری"ـییەوە واژۆکرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
11ی ئەیلولی 2024
تێبينيێك بنێرە: