حکوومەتی عێراق هەنگاوێکی گرنگ دەنێت  بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بڕیارە عێراق بە بەهای نزیکەی 2.6 ملیار دۆلارە،
گرێبەستێک بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی M-SAM2 لەگەڵ کۆمپانیایەکی کۆریای باشور واژۆبکات.

ئەگەر ڕێککەوتنەکە واژۆبکرێت، عێراق دەبێتە سێیەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای سعودیەو ئیمارات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی لەکۆریای باشور بکڕێت.

(M-SAM2) سیستەمێکی پێشکەوتوی بەرگریی ئاسمانییە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکی کروزو موشەکی بالیستیک‌و فڕۆکەی جەنگیی‌و دڕۆن.

سیستەمەکە ڕادارێکی پێشکەوتوی تێدایە کە دەتوانێت لەمەودایەکی زۆرەوە فڕۆکەکان دەستنیشان بکات‌و بیانکاتە ئامانج، موشەکەکە دەتوانێت ئامانجەکان لەبەرزی 15کم‌و مەودای 40 کیلۆمەتر بپێکێت.

میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردۆتەوە، عێراق دوایین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە داوای کڕینی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە دەکات‌و بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای بەرهەمهێنەر گرێبەستەکە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق واژۆ بکات.