تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تۆمەتبار کوردستان


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە دزییان لێكرابوو ، مەفرەزەكانی نوسینگە نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكانیان دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە دەستگیربكرێت كە لە چەند فرۆشتگایەكی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزی كردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە: لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،م لەدایكبووی 1996 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكانی.