محه‌مه‌د حه‌لبوسى: هەڵەیەکی گەورەیە پێدانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان محه‌مه‌د حه‌لبوسى پێشمەرگە


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە- محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ڕادەستکردنی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بە هێزەکانی پێشمەرگە، ڕایگەیاند:" هەڵەیەکی گەورەیە پێدانی چەک بە هێزەکانی پێشمەرگە، چونکە ئەوە مەترسییە بۆ سەر نەینەواو کەرکوک‌و لەناکۆکیه‌ نەتەوەیی‌و حزبیه‌كانیشدا بەکاردەهێنرێت.

وتیشی:" بەهەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو،  ڕەتدەکەینەوە، ئەوان ئەرکی دەستورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنوری بەرپرسیارێتییانە.

دوای ئەوەی ڕۆژی 6ى ئابى 2024 کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک‌و هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لەژمارەیەک تۆپی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کراو پاشان لەڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران و  ڕادەستکردنی ئەو تۆپانە بەهێزەکانی پێشمەرگە، بەڕەزامەندی محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق بوە.
 
سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد:" دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە تواناو لێهاتوییان بەهێزبکرێت.