رێگە نادرێت شوێنە گشتییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەڵبژاردن کوردستان پەرلەمانی کوردستان


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن  هێز و لایەنە سیاسیەکان و کاندیدیدەکانی سنورەکەوە و ڕونیشی دەکاتەوە بەپێی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە،

 ئیدارەی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، دوێنی (٢٠٢٤/٩/١٤)مەزاری پیرۆزی ئەنفالکراوان لەگوندی دێبنە لە لایەن سەرۆکی بەرەی گەلەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنراوە، لێرەوە دوپاتیدەکینەوە کە بەپێی یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە،

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە:" پشت بەستن بەو یاسایە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت بە هیچ حزب و لایەن و کاندیدێک شوێنە گشتیەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت.