سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هیندستان عێراق


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز پراشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبو.

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 16-9-2024 بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆزی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەئەرکەکانی داهاتویدا، داواشیکرد سڵاو و رێزی بگەیەنێتە بەڕێز نارێندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هیندستان.   
هەروەها سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق بەپەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی بەهێز لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەل و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە و جیهاندا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆز پراشانت بیسای، پابەندبونی وڵاتەکەی دەربڕی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لە بوارە جیاجیاکانی جێ بایەخی هەردوولا.