سەرۆك کۆمار پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق سەرۆک کۆمار لەتیف ڕەشید


Sep 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، پێشوازیکرد لە بەڕێز هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر.
لە دیدارەکەدا، کە دوێنێ سێشەممە 17-9-2024 لە شاری بەغداد بەڕێوەچو، بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتی سیاسی و ئەمنی و ئابوری تاووتوێ کران و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموان.
هاوکات  لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی کارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کارەکانی، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە باشترکردنی خزمەتگوزاری و بژێویی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.