پاتریۆتی ئەمریکی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات

(0) / / ئەمەریکا / عێراق


Jun 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمریکا بڕیاری ئەوەیداوە کە سیستەمە بەرگرییەکانی لە ناوچەکە ناسراو بە پاتریۆت بکشێنێتەوە، یەکێک لەو وڵاتانەش عێراقە.

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە وڵاتانی عێراق، سعوودیە، کوێت و ئەردەن لە لایەن ئەمریکاوە کۆدەکرێتەوە.

ئەمریکا لەم ڕێگایەوە دەیەوێت زیاتر تەرکیز بخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی دوو زلهێزی وەک چین و ڕووسیا./.