عێراق لە پلەی 11 ی هاوردەی چەکی جیهانە و لە سەدا 41 ی چەکەکانیشی لە ئەمریکا کڕیوە
(0) /
گۆڤارێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ساڵانی 2016 تا 2020 لە پلەی 11 ی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زیاترین چەکیان هاوردە کردووە.
گۆڤاری CEOWORLD لەو ڕاپۆرتەدا کە ساڵانی 2016 تا 2020 ی لە 40 وڵاتی جیهان تاوتوێ کردووە، سەعوودیەی وەک گەورەترین کڕیای چەکی جیهان ناساندووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە سەدا 11 ی بازاڕە جیهانییەکانی چەکی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
هندستان، میسر، ئۆسترالیا، چین، جەزایر، کۆریای باشور، قەتەر، ئیمارات و پاکستان لە پلەکانی دووەم تا دەیەکی گەورەترین کڕیارانی چەکی جیهاندان.
عێراق لە پلەی 11 ی ئەو ڕیزبەندییەدایە و لە سەدا 2.5 بازاڕەکانی چەکی جیهانی لەو ماوەی 5 ساڵەدا بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە لە سەدا 41 ی چەکەکانی عێراق لە ئەمریکا هاوردە کراوە.
ڕاپۆرتی گۆڤارە ئەمریکییەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هاوردەی چەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ماوەی 5 ساڵەدا بەرز بووەتەوە و زیاترین ڕێژەی بەرزبوونەوەش لای قەتەر بووە کە کڕینی چەکی بەراورد بە ساڵانی پێشووتری لە سەدا 361 زیادی کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: