تۆمەتبارێك دەستگیركرا
(0) /
ڕوانگە - لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە: لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت،ب،خ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین ( دەرهێنانی پارە لە گیرفانی هاوڵاتیان) نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد: تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكانیدا و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .
تێبينيێك بنێرە: