گەرمیان؛ تەرمی گەنجەکەی ڕزگاری دۆزرایەوە
(0) /
ڕوانگە - ماوەی سێ ڕۆژە گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ناحێی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار، لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان ،خنکاوە و ئەمڕۆ دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن تیمی غەواس لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، تەرمەکە دۆزرایەوە
ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی تیمی "غەواس" لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"
ئەوگەنجە ٣ رۆژ پێشتر لە ئاوی روباری سیروان لە نزیک گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان خنکابوو،ئەم بەیانییە لە لایەن تیمەکانمانەوە توانیمان تەرمی ئەو گەنجە بدۆزینەوە
وتیشی:" ماوەی ٣ رۆژە تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان بەدوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەیدان و ئەم بەیانییە توانیمان بیدۆزینەوە
ڕونیشیکردەوە:" ئەو هاوڵاتییە ناوی "ئەحمەد حسێن فەتحوڵڵا" یە و تەمەنی ٣٤ ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵکی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلارە و ئێستا دانیشتووی پارێزگای کەرکوکە.
تێبينيێك بنێرە: