چەند ماددەیەکی نوێ بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن
(0) /
ڕوانگە - وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشە خۆراك و چوار ماددەی پاقلەمەنیش دابەشدەكرێت".
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە" لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان دەستپێدەکات".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دابەشکردنی سەرجەم ماددەكانی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا، چوار ماددەی پاقلەمەنی دیكەش بۆ ئەم مانگە زیادكراوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕوونیشیکردەوە، ئەو ماددانەی زیادكراون (ماش، نیسك، لەتكەنۆك، نۆكی ساخ) لە خۆ دەگرێت.
تێبينيێك بنێرە: