نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمانی بارزانی سەرۆکی هەرێم


Sep 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە  شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
 
نزیک کاژێر 09:30ـی ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆدەبێتەوە.
 
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی (سلێمانی- هەڵەبجە - راپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکە کۆدەبێتەوە.
 
جێگری  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سلێمانی چاوی بە بەرپرسانی پارتی لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە دەکەوێت.