کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
(0) /
ڕوانگە - بەپێیبڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنی عێراق، سبەینێ چوارشەممە 25ى 9ى 2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتو تاوەکو 15ى 10ى 2024 بەردەوامدەبێت
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەمڕۆ کۆبوەتەوەو لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردوە کە ژمارەیان ههزارو 190 کەسە.
وتیشی:" کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لەجێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ى 10ى 2024 بهڕێوهبچێت.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرایشیکرد:"كاتژمێر 12ی ئەمشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەكاتو ماوهى 20 ڕۆژ دهخایهنێتو تاوهكو 25ى 10ى ئهمساڵ بهردهوامدهبێت.
تێبينيێك بنێرە: