ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوی نێردە لەبارەی بەڕێوەچونی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هەڵبژاردن


Sep 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ڕێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان ڕاگەیەنراوێک لەبارەی بەڕێوەچونی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی نێردە داوا لە هەموو لایەنە سیاسیی و کاندیدەکان دەکات ئارامی کەشوهەوای بانگەشە بپارێزن

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، ڕێکخراوی نێردە داواکارە لە کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی کە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە هەڵبژاردنەکاندا و دەرئەنجامەکانیشی ڕاستەخۆ پەیوەندی بە چارەنوسیانەوە هەیە، دواتر تەواوی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ژینگەی ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەپێناو ئەوەی بتوانین هەمووان پێکەوە وێنەیەکی جوانی بەرجەستەکراوی دیموکراسی هەم پیشانی دونیای دەرەوە بدەین، هەمیش بەڕۆحێکی ئاشتیانە وە بانگەشە بکەین و لە گرنگی و کاریگەری پرۆسەکە کەم نەکەینەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان.

هاوڵاتیانی ئازیز، لایەنە سیاسی و قەوارە و هاوپەیمانی و کاندیدە بەڕێزەکان، وەک لای هەمووان ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەئێستادا لەبەردەم یەکێک لە تاقیکردنەوە گەورەکانی پرۆسەی دیموکراسیدایە کە پرۆسەی هەڵبژاردنە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیش لەکاتێکدایە، لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتی ململانێکان هەنگاو بەرەو توند بونەوەی زیاتر دەنێن، ئەوەش جێگەی داخە، هاوکاتی ئەوەش دۆخی هەرێمی کوردستانیش بە هەندێک قەیرانی سیاسی و ئابوری و تائاستی کۆمەڵایەتیشدا دەگوزەرێت، هەموو ئەوانەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونی تاکی کۆمەڵگەی کوردی دروست کردوە.

بۆیە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی لە بەردەم خودای گەورە و نیشتیمانەکەماندا، وەک ڕێکخراوی (نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان)، داواکارین لە کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی کە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە هەڵبژاردنەکاندا و دەرئەنجامەکانیشی ڕاستەخۆ پەیوەندی بە چارەنوسیانەوە هەیە، دواتر تەواوی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەموو هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ژینگەی ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن، لەپێناو ئەوەی بتوانین هەمووان پێکەوە وێنەیەکی جوانی بەرجەستەکراوی دیموکراسی هەم پیشانی دونیای دەرەوە بدەین، هەمیش بەڕۆحێکی ئاشتیانە وە بانگەشە بکەین و لە گرنگی و کاریگەری پرۆسەکە کەم نەکەینەوە.

لەکۆتایدا دەڵێین، پرۆسەی هەڵبژاردن و هەبوونی هەموو ئەو دەستکەوت و دامەزراوە بەنرخانەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان خاوەنێتی، دەستکەوتی خوێنی ڕۆڵە شەهیدە سەربەزەکانمان و ئەو قوربانیدانیە کە بەدرێژای مێژوو گەلی کورد داویەتی، بۆیە پێویستە هەموومان وەک هەمیشە ڕێز لەو خوێن و قوربانیدانانە بگرین و ڕۆحی شەهیدەکانمان بە پەیوەندییە ئاشتیانەکانمان ئاسودە بکەین.