گەرمیان: هەڵمەتی پاککرنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی شاری کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەستی پێ کرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ژینگە ژینگە چرای ژیانە بەختیار ئیبراهیم


Sep 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بە دروشمی "ژینگە چرای ژیانە، بە پیسکردنی  مەیکوژێننەوە" گرووپی قوتابخانە بۆ بە کلتوور کردنی خوێندنەوە  پرۆژەی (بەرەو سەوز کردنی گەرمیان) ی ڕاگەیاند. 

بەختیار ئیبراهیم، کارگێڕی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"ئێمە وەک ناوەندی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانی گەرمیان بەشدارین لەو چالاکیە کە لە دوێنێوە بەرواری (٢٠٢٤/٩/٢٥) دەستیپێکردووە.

وتیشی:" چالاکییەکە بریتیە لە  هەڵمەتی پاککرنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی شاری کفری و ناحیەی سەرقەڵا، کە بە بەشداری سەرجەم چین و توێژەکان و لایەنە حزبی و حکومیەکان دەستی پێ کردووە.

بەختیار ئیبراهیم، ڕونیشی کردەوە:" مەبەستی ئەم هەڵمەتە لەم بەروارەدا چەند پەیامێکی لەپشتەوەیە لەوانە بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەشێوەیەکی بەرچاو سیمای شارەکان پیس دەکرا ئەمڕۆ جیاواز لە ڕابردوو لەبری پیسکردن کفری و سەرقەڵا پاک کرایەوە .

بەختیار ئیبراهیم، باسی لەوەشکرد:" ئێمە لەم گروپە بە باوەڕ بەخۆبوونەوە بەردەوام دەبین و هەموو ساڵێک ئەم چالاکیانە دووبارە دەکەینەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە گەرمیانەوە دەستمان پێ کردووە لە داهاتوودا ئەم هەڵمەتە دەگەیەنینە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان.