ڕوانگە - ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لوبنان پەیامێکی گرنگی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەم شێوەیەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
کوشتنی خەڵکی بێ دیفاع لە لوبنان جارێکی تر دڕندەیی سەگی هاری زایۆنی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد و کورتبینی و سیاسەتی گەمژانەی سەرکردەکانی ڕژێمی قۆرخکاری سەلماند. باندی تێرۆریستی حوکمڕانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی تاوانکاری یەک ساڵەی خۆیان لە غەززە وانە وەرنەگرت و نەیانتوانی لەوە تێبگەن کە کوشتنی بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ناتوانێت کاریگەری لەسەر بنیاتی تۆکمەی ڕێکخراوی خۆڕاگری هەبێت و لەناوی ببات. ئێستا لە لوبنان هەمان سیاسەتی گەمژانە تاقی دەکەنەوە. تاوانبارانی زایۆنیستی دەبێت بزانن کە ئەوان زۆر بچووکترن لەوەی زیانی بەرچاو بە بنیاتی بەهێزی حزبوڵڵای لوبنان بگەیەنن. هەموو هێزەکانی خۆڕاگری ناوچەکە لەگەڵ حزبوڵڵادان و پشتیوانی لێدەکەن. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری و سەرو هەموویانەوە حزبوڵڵای سەربەرز دیاری دەکات. خەڵکی لوبنان لەبیریان نەچووە سەردەمێک سوپای ڕژێمی قۆرخکار تا بەیروتیان دەخستە ژێر پێڵاویانەوە، ئەوە حزبوڵڵا بوو کە قاچیانی بڕی و لوبنانی ئازیز و سەربەرز کرد. ئەمڕۆش لوبنان بە هاوکاری خودا، دەستدرێژکار و دوژمنی خەبیس و ڕوو ڕەش پەشیمان دەکاتەوە. واجبە لەسەر هەموو موسڵمانان بە پێی ئیمکاناتەکانیان لەگەڵ خەڵکی لوبنان و حزبوڵڵای سەربەرز بوەستن و هاوکاربن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی قۆرخکار و ستەمکار و خراپەکار.
والسلام على عباد الله الصالحين
سەید عەلی خامنەیی
٢٨-٩-٢٠٢٤
تێبينيێك بنێرە: