زیاتر لە 700 هەزار ئاوارە هێشتا لە هەرێمی کوردستان ماون
(0) /
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە زیاتر کە 700 هەزار ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق هێشتا لە هەرێمدا ماون.
دارا ڕەشید سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی لە سەر ژمارەی دانیشتووانی عێراق، وتی: ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران و ئاوارەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و پاش ساڵی 2014 زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە هەرێم و ئەمەش گوشارێکی زۆری لە سەر حکومەت و کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان داناوە.
ناوبراو وتی کە زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی عێراقی هێشتا لە هەرێمی کوردستانەوە نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە سەرژمێری ساڵی داهاتووی عێراق، وتی: عێراق لە پاش 18 ساڵ تێپەڕبوون بە سەر ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام، سەرەڕای گرنگبوونی سەرژمێری، ئەم کارەی نەکردووە./.
تێبينيێك بنێرە: