عومەر سەید عەلی دەسەڵاتی ڕادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد
(0) /
ڕوانگە - لە مەراسیمێکدا لە سلێمانی ڕێزلێنان بۆ عومەر سەید عەلی کراو ناوبراو دەسەڵاتی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانی ڕادەستی دانا ئەحمەد مەجید کرد بە شێوەیەکی کاتی و بە وەکالەت.
ڕادەستکردنی دەسەڵات بۆ دانا ئەحمەد مەجید بەپێی نوسراوێکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقە بەهۆی دۆخی تەندروستی عومەری سەید عەلی و دوای ئەوە ناوبراو وەکالەتنامەی بۆ کردەوە، دانا ئەحمەد مەجید بۆ ماوەى شەش مانگ کارەکانى عومەر سەید عەلى بەڕێوەدەبات و لەو ماوەیەدا بەپێی رێنماییەکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن، دەبێت دەستوری ناوخۆیی گۆڕان و کارەکانى بزوتنەوەکە رێکبخرێنەوە.
بڕیاربوو مەراسیمەکەی ئەمڕۆ لە گردی زەرگەتە کە مەکۆی سەرەکی گۆڕانی لێیە ساز بکرێت، بەڵام چیا نەوشیروان مستەفا کە خاوەنی گردەکەیە بەهۆی کێشە ناوخۆییە کانی گۆڕانەوە دەرگای گردەکەی بە بەربەستی کۆنکرێتی بە ڕووی مەراسیمەکەدا داخست.
تێبينيێك بنێرە: