بافڵ تاڵەبانی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەید حەسەن نەسروڵا دەکات
(0) /
ڕوانگە - بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، "هەواڵی شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵامان پێگەیشت، سەرکۆنەی ئەم کار و تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتییانی سڤیل و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات."
سەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە ڕۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ ڕاگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان."دەشڵێت، داوا لەھەموولایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.
تێبينيێك بنێرە: