هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا
(0) /
ڕوانگە - هێرشێکی گه‌وره‌ى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لەکارگەو كێڵگه‌ى کۆنیکۆ لەدێرەزور له‌سوریا كه ده‌كه‌وێته نزیك سنوره‌كانى عێراق، ئه‌نجامدراوه
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردۆتەوە:"ده‌نگی تەقینەوەى زۆر به‌رز لەبنکەی کۆنیکۆى هێزەکانی ئەمریکا بیستراوه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ورده‌كاریی ئه‌و هێرشه‌وه نه‌زانراوه
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، گروپهكانى به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن لهعێراقو سوریا، ئه‌وه‌ش دواى ڕاگه‌یاندنى كوژرانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنانى
تێبينيێك بنێرە: