کۆمیتەکانی خۆڕاگری فەلەستین وەڵامی گورچکبڕی ئێران بە تیلاڤیویان پیرۆزبایی کرد
(0) /
ڕوانگە - کۆمیتەکانی خۆڕاگری فەلەستین وەڵامی گورچکبڕی ئێران بە تیلاڤیویان پیرۆزبایی کرد.
دوابەدوای هەڵمەتی وادەی سادق "ی" ٢ وپەلاماری موشەکی سەرکەوتووانەی ئێران بە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ووێکەوتنی زیاترلە سەتی ٩٠ی موشەکەکان لەئامانجەکان، کۆمیتەکانی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستین وەڵامی گۆرچکبڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕژێمی زایۆنیستیان پیرۆزبایی کرد
کۆمیتەکانی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستین لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: وەڵامی گۆرچکبڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی بەوەبەرپەلاماردانی قوڵایی سەرزەویە داگیرکراوەکان لە وەڵام بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس وسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان ودەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان وکەرتی غەززە پیرۆزبایی ئەکەین. پەلامارە پیرۆزەکانی ئەرتەشی ئێران وشڵەژاوی وترس وتوقانێک کە ڕژێمی داگیرکەرتووشی بووە وترسێک کەکەوتووەتە گیانی شارۆچکە نشینا ن وڕێبەرەکانیان ، لاوازی گەورە وسست بوون لەرزۆک بوونی نزامی زایۆنی پیشان ئەدات.
تێبينيێك بنێرە: