سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
(0) /
ڕوانگە- دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی ئەیلول ناردوە و بڕیارە سبەی رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت بکرێت و
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانێش رایگەیاند:" دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانە مانگەكانی پێشو لەلایەن بەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە:" ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابون لەشاری بەغدان و دوای چەندین كۆبونەوە لەسەر چەند خاڵێك لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتون.
وەزارەتی دارایی، باسی لەوەشکردووە:"دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان،
ئاماژەی بەوەشداوە "لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/١٠/٤ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە:"رونکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابون، بەداتاو زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە هەفتەی داهاتو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن، هەروەها دوای خەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەموچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: