سێ وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە عێراق ڕاگەیاندووە
(0) /
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە چین، کۆریای باشور و فەرەنسا ئامادەیی پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانییان بە حکومەتی بەغدا ڕاگەیاندووە.
بەدر زیادی وتی کە عێراق پێویستی بە سیستەمی نوێی بەرگری ئاسمانییە.
ناوبراو وتی کە سێ وڵاتی چین، کۆریای باشور و فەرەنسا ئامادەن ئەو سیستەمانە بە حکومەتی عێراق بدەن.
وتیشی کە فەرەنسا ئامادەیە بۆ پێدانی پارەی ئەو سیستەمانەش ئاسانکاری بۆ حکومەتی عێراق بکات./.
تێبينيێك بنێرە: