کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق، میسر و ئەردەن هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jun 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەم وڵاتە، میسر و ئەردەنی ئاشکرا کرد.

سەرچاوە حکومییەکەی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان عێراق، میسر و ئەردەن دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە لە شاری بەغدا و بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت.

پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی بەغدا لە خۆ دەگرێت./.