هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەستبوونیان وەردەگرن
(0) /
ڕوانگە - نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەستبوونیان وەردەگرن.
عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایان بەشێوەی پێشتری وانەبێژی بۆ مانگی 6ی 2024 دابەشدەکرێت.
ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران، مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەست بوون بۆ مانگی 9 وەردەگرن.
ڕۆژی 25ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانی وانەبێژ بکات بە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسن.
دوای ئەو بڕیارە، وەزارەتی پەروەردە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، “لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2024ـەوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەی گرێبەستیان بۆ خەرجدەکرێت بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ی هەرێم”.
تێبينيێك بنێرە: