سەڵاحەدین بەهائەدین: پێویستە دەنگدەر هۆشیارانە بچێت دەنگبدات و ڕای خۆی دەرببڕێت
(0) /
ڕوانگە - لەمیانەی بەشووایکردنی لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، کوردستان، ڕونیکردەوە:" سەرەتا دەبێت سوپاسی خودا بکەین کە گەیشتین بەم ڕۆژە، چونکە تەگەرەو کۆسپی زۆر هەبوو و دەویسترا زیاتر دوابخرێت؛ بەڵام ڕۆژێکی گرنگ دەبێتو بابەتێکی چارەنووسسازە، گەلی ئێمە پێویستی پێیەتیو تەنانەت حوکمڕانیو دەسەڵاتیش پێویستی بەنوێکردنەوەو سازدانی دۆخێکی جیاوازە، چونکە زۆر شت گۆڕاوەو زۆر شتیش پێویستی بەگۆڕانکارییە.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، کوردستان، ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ دەبێت و چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبوڵبکرێت
وتیشی:" پێویستە دەنگدەر هۆشیارانە بچێت دەنگبدات و ڕای خۆی دەرببڕێت، چونکە بابەتەکە بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێتو هەر کەمتەرخەمییەکیش زیانەکەی بەسەر هەمووماندا دەشکێتەوە، بۆیە ئومێد وایە ئەمڕۆ ببێتە ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ بەرەو چاکترکردنو گەشکردنەوەی دۆخی بژێوییو هەموو ئەو گرفتانەی کە هەن خاوببنەوەو نەمێنن.
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، کوردستان، باسی لەوەشکرد:" بەهیواین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبوڵبکرێتو بەخێرایی هەنگاو بۆ پێکهێنانی پەرلەمان بنرێت، دواییش هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت بنرێت، نەک دابنیشن خاوەخاو بکەنو ساڵێکی پێبچێت.
تێبينيێك بنێرە: