تەقینەوەیەکی گەورە لە دەرەوەی کارگەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا روویدا
(0) /
ڕوانگە - وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند" تەقینەوەیەکی گەورە لە دەرەوەی کارگەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا (تای) لە نزیک ئەنقەرە روویداوەو، ژمارەیەک "کوژراو و بریندار"ی لێکەوتەوە و، بە "هێرشێکی تیرۆریستی" وەسفی کرد.
عەلی یەرلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی "هێرشێکی تیرۆریستی دژی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا ئەنجامدرا... بەداخەوە شەهید و بریندارمان هەیە".
میدیا ناوخۆییەکان گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاوکردەوە کە هەورو دوکەڵ و ئاگرێکی گەورە لە شوێنی شاری کەهرەمانکازان کە شارۆچکەیەکی بچووکە و نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ئەنقەرە دوورە، بەرزدەبێتەوە.
تەلەفزیۆنی خەبەر تورک ڕایگەیاندووە "ژمارەیەک هاوڵاتی بە بارمتە گیراون"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو، هاوکات تەلەفزیۆنی تایبەتی ئێن تی ڤی باسی لە تەقە لە دوای تەقینەوەکەوە کردووە، کە لە دەوروبەری کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەڕۆ روویداوە.
فرانس پرێس ئەوە ئاشکرا دەکات کە هیچ ئیدیعایەکی دەستبەجێ بۆ هێرشەکە نەکراوە، بەڵام وەزیری داد وتی " لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە".
کەناڵی ئێن تی ڤی باسی لە هێرشێکی خۆکوژیەکە کرد و وتی "کۆمەڵێک تیرۆریست" تەقینەوەتە سەر بارەگای تای روویداوەو یەکێک لە هێرشبەرەکان خۆیان تەقاندووەتەوە.
ئەو وێنانەی خەبەر تورک نیشانیان دابوو، ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکێک لە هێرشبەرەکان ژنە، ڕۆژنامەی سەباحیش وێنەیەکی سی سی تی ڤی لە کامێراکانەوە لە دەرگای بیناکە بڵاوکردەوە کە گەنجێکی ڕەشپۆشی سمێلدار جانتایەکی بە پشتەوەیەو تفەنگی پێیەو هێرشبەرە.
ئەم هێرشە لەلایەن عەبدولقادر ئورالۆگڵو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و هەروەها ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کە سەرۆکایەتی جەهەپەیە، ئیدانەکرا.
ئۆزێل لە بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی: "من هێرشە تیرۆریستییەکەی دژ بە دامەزراوەکانی تای لە کەهرەمانکازان ئیدانە دەکەم... تیرۆر ئیدانە دەکەم، گرنگ نییە لە کێ و لە کوێوە بێت".
بەگوێرەی ماڵپەڕیTAI، کۆمپانیا دەوڵەتییەکە کە هاوکات بەرهەمهێنەرێکی گەورەی چەک و چەک و چۆڵە، ١٥ هەزار و ٥٠٠ کەسی هەیە و شوێنی بەرهەمهێنانی بەرفراوانی هەیە کە ڕووبەرەکەی پێنج ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە.
تەقینەوەکە لەکاتێکدا ڕوویدا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری کازان لە ڕووسیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی گەورەی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکانی بریکس بوو، لەوانە بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا.
دواتر ئەردۆغان وتووێژ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دەدات.
شاری ئیستانبوڵی تورکیا لە ئێستادا پێشانگایەکی بازرگانی گەورە بۆ پیشەسازی بەرگری و فڕۆکەوانی سازدەکات، کە لەم هەفتەیەدا دیپلۆماتکاری باڵای ئۆکرانیا سەردانی دەکات.
کەرتی بەرگری تورکیا کە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتەر ناسراوە، نزیکەی ٨٠%ی داهاتی هەناردەکردنی وڵاتەکەی پێکدەهێنێت.
بە وتەی هالوک گۆرگون، سەرۆکی دەزگای پیشەسازی بەرگری دەوڵەتی تورکیا، ساڵی ڕابردوو گرێبەستەکان بە بەهای١٠.٢ملیار دۆلار واژۆ کراون.
تێبينيێك بنێرە: