کازمی سەردانی ئەمریکا دەکات و ئامانجی سەردانەکەشی ڕاگەێندرا

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jun 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە زووترین کاتدا سەردانی ئەمریکا دەکات.

قاسم ئەعرەجی بە بێ ئەوەی کاتی سەردانەکەی مستەفا کازمی ئاشکرا بکات، وتی کە سەرۆک وەزیران لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی واشنتن دەکات و لە سەر خشتەی کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەگاتە ڕێکەوتن.

وتیشی کە لە ئێستادا عێراق بە پێی پێویست هێزی چەکداری هەیە و پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.

ئەمەش یەکەم سەردانی مستەفا کازمییە لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی جۆبایدن لە ئەمریکا و دووەم سەردانیشە لەو کاتەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە دەستەوە گرتووە./.