سەدرییەکان چییان لە وەزارەتی کارەبای عێراق کردووە؟

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو کارەبای زۆربەی ناوچەکانی عێراق پچڕا، نامەیەک لە وەزیری کارەباوە بڵاو کرایەوە کە تێیدا باس لە دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی کارەبا لە لایەن گرووپەکانی سەر بە موقتەدا سەدرەوە دەکات.

عێراقییەکان بە گشتی بەو بڕوایە گەیشتوون کە سەرجەم ئەو وەزارەتانەی لە سەر سیستەمی دابەشکاری حیزبی بەڕێوە دەبرێن، تووشی گرفتی نەبوونی خزمەتگوزاری بوونەتەوە و ئەمەش بە تایبەت وەزارەتی کارەبا دەگرێتەوە کە بەردەوام لای سەدرییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

کەرتی وزەی عێراق تووشی دەیان کێشە و قەیران بووەتەوە و یەک لەو شوێنانەیە کە گەندەڵییەکی زۆری تێدا کراوە و بەردەوام تۆمەتی ڕێکەوتنە ژێر بە ژێرە داراییەکان و دەستێوەردانی دەرەکیشی لە سەر بووە.

ماجد مەهدی حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیی ڕادەستی سەرۆک وەزیران کردووە، بە توندی ڕەخنەی لە ڕەوتی سەدر گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دەستێوەردانەکانی کەسێک بە ناوی عەباس کوفی وەک کەسی نزیک لە موقتەدا سەدر وایکردووە کە وەزیری کارەبا هیچ ئیرادە و ئازادییەکی بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی نەبێت.

حەنتوش هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی سەدر بە دەیان ئەندامی خۆیی لە وەزارەتی کارەبا دامەزراندووە و هۆکاری سەرەکی شکستی پرۆژەکانی کارەباش، سەدر و کەسانی نزیک لەو بوون./.