دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی: واشنتن ویستی شەڕی لە گەڵ ئێران نییە

(0) / / ئەمەریکا / بایدن


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا وتی کە وڵاتەکەی ویستی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی لە گەڵ ئێراندا نییە.

جێمز جفری لە چاوپێکەوتنێکدا کە شەوی پێنج شەممە بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران، ئیسرائیل دەبێت هەوڵی هاوکاری جیدی لە گەڵ واشنتن بدات.

ناوبراو وتی کە ئەمە شتێک نییە ئیسرائیل بیەوێت، بەڵکوو ئەوەیە کە هاوبەشەکانی ئیسرائیل لە ڕێکەوتنەکاندا دەیانەوێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم کۆدەنگییە هەیە کە پێویستە ئەمریکا هەنگاوی زیاتر بنێت.

جفری هەروەها وتی کە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن ویستی گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەیە و یەکەم هۆکاریشی ئەوەیە کە ئەم ڕێکەوتنە لە ساڵی 2015 و لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما واژۆ کراوە.

وتیشی کە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە کە بایدن دەیەوێت سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ نەهێڵیتەوە.

نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا وتی کە وەک کەسێکی شارەزا لە بواری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پێم خۆشە واشنتن بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێتەوە./.