ترەمپ چۆن باسی شەڕی غەززە دەکات؟
(0) /
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا وتی: هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ر و شه‌ڕه‌كه‌ی دواتری ئیسرائیل دژ به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، روینه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێستا له كۆشی سپی بووایه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌گه‌ر من سه‌رۆك بومایه، هه‌رگیز شتێكی له‌م جۆره رووینه‌ده‌دا، من گرنتی ئه‌وه‌ت پێده‌ده‌م. ئه‌وان بۆیه ئه‌وه‌یان كرد، چونكه هیچ رێزێك بۆ جۆ بایدن دانانێن".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا بایدن به‌نیازه "واز له ئیسرائیل بهێنێت"، له وه‌ڵامدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه بكات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه كێبڕكێی نێوان ترامپ و بایدن، پێش ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێی گه‌یشتن به كۆشكی سپی، گه‌رمتر بووه و تاوی سه‌ندووه.
تێبينيێك بنێرە: