مەلا بەختیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خۆی و مەسعود بارزانیی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Jul 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی لە گەڵ مەسعود بارزانی هیچ رێکەوتنێکی لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی ئەم حیزبە کردبێت.

مەلا بەختیار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە هەندێک ماڵپەڕ و پەیجدا درۆیەکی شاخدار بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لە کۆبوونەوەکەم لە گەڵ مەسعود بارزانی بۆ درووستکردنی کێشە لە ناو یەکێتی ڕێکەوتووم.

ناوبراو ڕایگەیاندووە، پێم خۆشبوو بە ناوی ڕاشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە، هیچ کات قسەی وا لە کۆبوونەوەکەماندا نەهاتووەتە ئاراوە.

مەلا بەختیار لە سەر ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە، قسەمان لە سەر ڕوونەدانی شەڕ لە گەڵ پەکەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە، بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لە گەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیشەوە./.