بافڵ تاڵەبانی بە بێ گەڕانەوە بۆ پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی خۆیی وەک سەرۆکی ئەم حیزبە ناساند
(0) /
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی پێشناوی خۆیی لە هاوسەرۆکەوە گۆڕاوە بۆ سەرۆک و ئەمەش بە بێ گەڕانەوە بۆ پەیرەوی ناوخۆی حیزبەکەی کراوە.
ڕۆژی دووشەممە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبووە و ڕاگەێندراوی کۆبوونەوەکە ناوی سەرۆکی بۆ بافڵ تاڵەبانی بەکار هێناوە.
هەرچەندە پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پێشگری هاوسەرۆکی دیاری کردووە، بەڵام لە پاش کۆبوونەوەکەی لە گەڵ حەیدەر عەبادی، ڕاگەێندراوەکە ناوی سەرۆک بافڵی هێناوە./.
تێبينيێك بنێرە: