تاڵیبان هەڕەشە لە ئەردۆغان دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

گرووپی تاڵیبان بە توندی هۆشداریی داوەتە سەرۆک کۆماری تورکیا کە مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان کاردانەوەی توندی بە دواوە دەبێت.

تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕێکەوتننامەی قەتەر، بڕیارە سەرجەم هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بکشێنەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو ڕێکەوتنەیان پەسەند کردووە و تەنانەت وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەیدا بەشدار بووە.

گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان کە لە سەر داوای ئەمریکا بووە. بە توندترین شێواز وەڵام دەدرێتەوە.

تاڵیبان هەروەها داوای لە تورکیا کردووە کە لە بڕیارەکە پاشگەز ببێتەوە لە بەر ئەوەی کە زیانی پێدەگات./.