مەلا بەختیار لە سەر دۆخی ناوخۆیی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی لە سەر دۆخی ناوخۆیی ئەم حیزبە بڵاو کردەوە.

مەلا بەختیار ڕۆژی چوارشەممە پەیامێکی بە ناونیشانی پەندەکانی پاکتاو لە مێژووی یەکێتیدا بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا کە گوزەرێکە بە ناو قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی یەکێتیدا، هاتووە کە لە پاش کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، ئۆرگانەکانی ئەم حیزبە سەراپا دۆش داماون و پرەنسیپەکان پێشێلکران و هیچ ئۆرگانێک کاریگەری نەماوە، جگە لە هاوسەرۆکەکان.

مەلا بەختیار ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامدا یەکێتی لە ناو خەڵکدا باجی قورس دەدات و کێشەکان تەقیونەتەوە تا گەیشتنە ڕادەی وەلاخستنی یەکێک لە هاوسەرۆکەکان بە بێ ڕێڕەوی حیزبایەتی سرووشتی./.