وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم سەرکەوتوو نەبوون
(0) /
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە بە ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینە.
ئێحسان عەبدولجەبار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە لە دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لێک تێگەیشتنی باش هەیە.
ناوبراو وتی کە لە سەر نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق گەشبینم.
وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وتی کە ئەو گرێبەستانە سەرکەوتوو نەبوون و بوونەتە بەشێک لە ڕابردوو و بۆ ئەم قۆناغە گونجاو نین./.
تێبينيێك بنێرە: