بەلجیکا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی لە لایەن داعشەوە بە جینۆساید ناساند

(0) / / ئەورووپا / ئێزدییەکان


Jul 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی لە ساڵی 2014 لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە بە جینۆساید ناساند.

لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا لە 16 ی تەمموزی 2021 بڵاویکردەوە کە پاش ئەوەی پرۆژە یاسایەکیان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، پرۆژەکە خرایە دەنگدانەوە و لە کۆی 150 ئەندام، 139 ئەندامی پەرلەمان دەنگیان لە سەر دا.

لە بەیاننامەیەکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکادا هاتووە کە لە پاش ناساندنی ئەو کارەساتە وەک جینۆساید لە لایەن پەرلەمانەوە، دەبێت حکومەت ئەرکی خۆی لە بواری کەمکردنەوەی مەینەتییەکان لە سەر ئەو کۆمەڵە خەڵکە کەم بکاتەوە و ڕۆڵی خۆی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بگێڕێت.

باسی ئەوەشیکردووە کە حکومەتی بەلجیکا کار دەکات لە پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و دەستەبەرکردنی ئامرازەکانی سەقامگیری لە ناوچەکە./.