قوباد تاڵەبانی: دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە کاروباری بازاڕ قەدەغەیە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Jul 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەرکی سەرەکی فەرمانگە حکومییەکان خزمەتکردنە و کاری جیدی دەکەن بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە خەڵک و جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

قوباد تاڵەبانی وتی: پرۆسەی گۆڕانکارییەکان دەستیپێکردووە و کرۆکی گۆڕانکارییەکان لە سەر بنەمای توانا و دڵسۆزی و خزمەتکردن دەبێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی: بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە هێزە ئەمنییەکان نادرێت دەستێوەردان لە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێوی ژیانی خەڵکدا بکەن و تەنیا ئامانج لە گۆڕانکارییەکان خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە و جێبەجێکردنی ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەت لە ئاستێکی باش و پێویست./.