لە سەر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە سلێمانی دڵنیایی دەدرێت
(0) /
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوازێک مەترسی لە سەر ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە سلێمانی نابێت و هیچ ڕۆژنامەنووسێکیش تووشی لێپرسینەوە نابێت.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ تیمێکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ و ڕۆژنامەی هاووڵاتی، دڵنیایی تەواوی دا کە بە هیچ شێوازێک مەترسی لە سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە سلێمانی درووست نابێت.
ناوبراو وتی کە لێپرسینەوە لە هیچ ڕۆژنامەنووسێک ناکرێت.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەو کەناڵ و پەیجانەش کە داخراون، وتی کە فەرمانبەرەکانیان نانبڕاو نابن و لە ئیش و کارەکانیان دەرناکرێن./.
تێبينيێك بنێرە: