نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی بەلجیکا دەکەین

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە لایەن پەرلەمانی بەلجیکاوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە و پێشوازیی لێدەکەین.

ناوبراو وتی: هیوادارین پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش هەنگاوەی وەها بنێن و ببێتە هاندەرێک بۆ قەرەبووکردنەوە و گێڕانەوەی مافی خوشک و برایانی ئێزدی و جێبەجێبوونی دادوەری بۆ قوربانییان./.