حکومەتی هەرێم: ئەنجامدەرانی هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر هەولێرمان ناسیوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم هەواڵی ناسینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە ڕۆکێتییەکەی هەولێری ڕاگەیاند.

ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی هێرشە ڕۆکێتییەکە بەو مەبەستە هاتبوونە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو وتی کە ئەوان لە بازگەکانەوە تێپەڕی خاکی هەرێمی کوردستان بوون و پاشان هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق کرد کە ئەو کەسانە دەستبەسەر بکات.

ڕێبەر ئەحمەد وتی کە ئەو کەسانە لە ئێستادا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی بەغدان و پێویستە دەستبەسەر بکرێن.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە سەر ئەو هێرشە چەند لێژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە کە لێژنەکەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەک لەوانەیە./.