پەیامی جەژنانەی نێچیرڤان بارزانی

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەو پەیامەدا داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکەن.

ناوبراو داوایکردووە کە هەمووان ماناکانی جەژن بکەنە بنەمایەک بۆ قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ئاشتەوایی.

لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە "هیوادارم جەژن لە گەڵ خۆیدا سەقامگیری و خۆشی بهێنێت، کۆتایی بە ئێش و پەتا بێنێت، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ژیان ئاسایی ببێتەوە و جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا بگەڕێنەوە"./.