بڵێسە جەبار فەرمان: کوردستان پێویستی بە سەرکردە هەیە
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە کوردستان پێویستی بە سەرکردە و پێشڕەوێکی مێژوو کرد هەیە کە بەداخەوە تیاماندا بەدی ناکرێت.
بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاندووە کە هەموو بە ناو باڵادەستەکانی کورد و عێراق کەوتنەوە ئاراستەکردنی پیرۆزبایی لە خەڵک و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و کەمئەندامان، بێ ئەوەی کە خۆیان بە بەرپرس بزانن لە بەرانبەر ژیان و گوزەرانی ئەوان و بە بێ ئەوەی کە لە ئازار و دۆخی دژواری ژیانیان تێبگەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو بەرپرسانە لە مانای ئەو وشانە تێناگەن کە لە پەیامەکانیاندا ڕیزی دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: