ئیسرائیل هەوڵی سیخوڕیکردنی بە سەر بەرهەم ساڵحدا داوە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jul 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیسرائیل لە ڕێگای بەرنامەیەکەوە کە لە نێو مۆبایلدا جێگیر دەکرێت هەوڵی سیخوڕیکردنی بە سەر زانیارییە کەسییەکانی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و ڕۆژنامەنووسانی جیهاندا داوە.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکیدا هاتووە کە دەیان هەزار کەس مەترسی ئەوەیان لە سەرە کە سیخوڕییان بەسەردا کرابێت، لەوانەش 10 سەرۆک وەزیران و سێ سەرۆک کۆمار و پاشایەک.

ئیسرائیل لە ڕێگای بەرنامەی پێگاسۆسەوە هەوڵی سیخوڕیکردنی بە سەر 50 هەزار کەسدا داوە.

واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی مەترسییان لە سەرە کە سیخوڕییان کە سەر کرابێت، پێکهاتوون کە 10 سەرۆک وەزیران و سێ سەرۆک کۆمار و پاشایەک. ناوی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و شا محەممەدی شەشەم پاشای مەغریب لەو لیستەدا هاتووە. لە نێو ئەو 10 سەرۆک وەزیرانەش ناوی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و فەرەنسا هاتووە.

واشنتن پۆست هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا دیار نییە ئایا هەوڵی هاککردنەکە سەرکەوتوو بووە یان نیە، بەڵام پشکنینی ورد بۆ مۆبایلی ئەو کەسانە دەکرێت کە مەترسی هاککردنیان لە سەرە./.