بەرپرسێکی ئێرانی باس لە ئەگەری کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی و سعوودیە دەکات

(0) / / ئاسیا / سەید ئیبراهیم ڕەئیسی


Jul 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە نوێنەرێکی سعوودیە لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بەشداری بکات.

ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە و لێدوانەکانی لە چەندین میدیای فارسی زماندا هاتووە، ڕایگەیاندووە کە بە هۆی چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری خاڵە ناکۆکەکان لە نێوان ئێران و سعوودیە، ئەگەری ڕاگەیاندنی باشتربوونی پەیوەندییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە ئادارایە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئێستادا دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە پایتەختەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بەردەوامە و زۆربەی خاڵە ناکۆکەکانیش لە سەر دۆخی وڵاتانی عێراق، یەمەن و لوبنانە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەرێکی زۆرە کە لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز ڕوو بدات./.