سەدر بەنیازە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق بگەڕێتەوە
(0) /
ئەگەرچی سەید موقتەدا سەدر ماوەی هەفتەیەکە بڕیاری کشانەوەی ڕەوتەکەیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرکردووە بەڵام پێشبینی دەکرا ناوبراو جارێکی دیکە بڕیارێکی هەبێت و بۆ ئەو پرۆسە بگەڕێتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە هەوڵێکی چڕی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پاشگەزبوونەوەی سەدر لە بڕیارەکەی هەبووە و تەنانەت لە سەردانەکەی بۆ لوبنان ئەو پرسەی لە گەڵدا تاوتوێ کراوە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە سەدر هێشتا بە تەواوی وەڵامی نەداوەتەوە بەڵام بۆ گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان مەرجی داناوە، لەوانەش ڕێکخستنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان تا کاریگەری لە سەر کۆی پرۆسەکە دانەنێن و هەروەها کۆتایی هێنان بە سیستەمی پشک پشکینە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: